لە کەرکوک چوار چەتەی داعش کوژران
بەرپرسی هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند؛ چوار چەتەی داعشیان لەناوچەی دبسی كەركوكی كۆشتووە.
بەرپرسی هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند؛ چوار چەتەی داعشیان لەناوچەی دبسی كەركوكی كۆشتووە.
شانەی راگەیاندنی هێزە ئەمنیەكانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا، رایگەیاندووە؛ چوار چەتەی داعش كە یەكێكیان سەرچەتەیە لەكەركوك كۆژران.
بەگوێرەی دەزگاكانی راگەیاندن؛ هێزە ئەمنیەكان لەدەرنگانی شەوی رابردوو دوو جار هێرشی حەشارگاكانی چەتەكانی داعشیان لەچیای مامە لەناوچەی دبسی كەركوك كردووەو لەئەنجامی هێرشەكاندا چوار چەتەی داعش كە یەكێكیان سەرچەتەیە كۆژراون.
هەر بەگوێرەی زانیاری هەرێمیەكان؛ بەدرێژایی شەوی رابردوو فرۆكەی چاودێری و فرۆكەی شەڕكەر بەئاسمانی شاری كەركووكەوە دەگەڕان و هەرێمەكەیان چاودێری دەكرد.
هـ . ب