کوردستانیان لە شارەکانی لاهای (دێنهاگ) و ئارنهیمی هۆڵەندا لەسەر بانگەوازی دەم – نەد لە یەک کاتدا بۆ ژیان و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وەرگرتنی زانیاری لەسەریان و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەیدا، رژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجامدا.
چالاکییەکەى شاری لاهای لە بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا و چالاکییەکەى ئارنهیم-یش لە موسیومپلانی بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکاندا سەرنج خرایە سەر بڵاوکردنەوەى هەندێک هەواڵ لەبارەی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە بە بەردەوامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکرێنەوە.
چالاکوانان رایانگەیاند، نیگەرانیان بەهۆی گۆشەگیریی قورس و چڕی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گەیشتووەتە لوتکە.
راشیانگەیاند، هەموو کات لە دەوری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەبنە بازنەیەک لە ئاگر و ئەوەشیان راگەیاند، تاوەکو بە دەستهێنانی ئەنجامێک بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ژ.ت