لە لایپزیگ هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا
کوردستانیان لە کاتی سەردانی ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ لایپزیگ، بە دانانی چادر سەرنجیان ڕاکێشایە سەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان.
کوردستانیان لە کاتی سەردانی ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ لایپزیگ، بە دانانی چادر سەرنجیان ڕاکێشایە سەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان.
کوردستانیان لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا لە کاتی سەردانی ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ لایپزیگ بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، چادریان هەڵدا.
کوردستانیان لەبەردەم ئەو باڵەخانەیەدا، کە شۆڵز تیادا دەمایەوە چادریان دانا و بە لەبەرکردنی جلوبەرگی تایبەت بە خۆپاراستن لە هێرش بە چەکی کیمیایی و بەرزکردنەوەی لافیتە و پۆستەر تیشکیان خستە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
لە لێدوانەکان لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندرا، ئەڵمانیا بە شێوەیەکی سەرەکی و وڵاتانی تری ئەندامی ناتۆ هاوبەشی دەوڵەتی تورکن لەو هێرشانەدا.
چالاکییەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.
ژ.ت