لە لێکۆڵینەوەکانی کۆبانێ دا ١٣ کەسی دیکە زیندانیکران

لە کۆی ئەو ٤٨ کەسە، کە لە چەندین شار بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی کۆبانێ دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیکردن لە دژی ١٣ کەسیان دەرکرا.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی کۆبانێ دا، کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە بەڕێوەدەبرێت، بڕیاری لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردن بۆ ٩١ کەس دەرکرا و ٤٨ کەسیان دەستگیرکران.

دەستگیرکراوان لەلایەن سێ دادگای ناوسراو بە دادگانی سزای سوڵحەوە وتەیان لێوەرگیرابوو.

وەرگرتنی وتە لە ٢٨ کەسیان تەواو بووە و بڕیاری زیندانیکردن بۆ ١٣ کەسیان دەرکرا و زیندانیکران.

ئەو کەسانەى زیندانیکراون بریتین لە: عەبدوڵا بۆزکۆیون، ئەیوب جان ئۆجال، ئەرداڵ ئاڤچی، گوڵشەن دوران، بەرات ئانلی، فەجری تایفۆن، ئومێد گونەش، زانا دۆنەر، نیزامەدین ئۆنار، بورهانەدین بودوش، حەسەن ئۆگور چات، مەهمەتی کۆیونجو و حوسێن داش.

شەوی ڕابردووش هەر یەک لە ئاتالای بایراک، نیهات گێزیچی، ئەلیاس تەکین، نەواف ئۆک و هالین ئاسلانلی-یش زیندانیکرابوون.

١٠ کەسیش بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگا و قەدەغەکردنی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات ئازادکرابوون.

ژ.ت