لە لەندەن بە شکۆوە یادی چلەی شەهادەتی رێزان جاوید کرایەوە
لەسەربانگەوازی کۆمیتەی "پەژاک" لەوڵاتی بەریتانیا بە بۆنەی چلە و یادی شەهیدی فەرماندە رێزان جاوید مەراسیمێکی تایبەت و بە شکۆ لە لەوڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن بەرێوە چوو.
لەسەربانگەوازی کۆمیتەی "پەژاک" لەوڵاتی بەریتانیا بە بۆنەی چلە و یادی شەهیدی فەرماندە رێزان جاوید مەراسیمێکی تایبەت و بە شکۆ لە لەوڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن بەرێوە چوو.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەمە یادی چلەی شەهید ڕێزان لە ماڵی گەل لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کرایەوە.
دەستپێکی یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی و کوردستان و هەروەها لە ڕێگای نمایشکردنی سینە ڤیزێۆنێک "چیرۆکی ژیانی فەرماندەی شەهید " هەڤال ڕێزان نیشانی ئامادەبوان درا .
دواتر پەیامی کۆمیتەی "پەژاک" لە لایەن ئەیوب جوانڕۆییەوە خوێندرایەوە، وێڕای بە خێرهاتنی ئامەدبوان و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری کوردستان ڕێزان جاوید کرد.
لە پەیامەکەی پەژاکدا تیشک خرایەسەر تێکۆشانی هەڤاڵ جاوید لە منداڵیەوە تاوەکو گەورە بوون، هەروەها سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئیران لەسەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە شەڕمەزارکرا.
لەبەردەوامی یادەکەدا، پەیامی مەجلیسی گەل لە شاری لەندەن لەلایەن ئەرجان ئیقبال، بۆ یادی فەرماندە جاوید خوێنرایەوە، وێرای پرسەو خۆشی بۆ دۆست و هەڤال و هاوسەنگەرانی شەهید جاوید، هەروەها بە ناوی مالی گەل لە شاری لەندەن، سلاوی تایبەتی نارد بۆ دایکی شەهید ڕێزان جاوید .
لە بەردەوامی یادەکە پەیامی جیاواز لەلایەن کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشور لە لەندەن و کۆدار خوێندرانەوە. دواتر شوان ئاوارە گۆرانییەکی تایبەتی بۆ شەهید جاوید وت .
بەدروشمەکانی شەهید نامرێ، شەهیدان روناکی رێگامانن، بژی بەرخۆدانی گەریلا، بژی رێبەر ئاپۆ مەراسیمەکە کۆتایی پێهات.
ژ.ت