لە مانچستەر یادی سۆرانی مامە حەمە بەرز راگیرا

بە دەستپێشخەری رێکخروای ۱۷ شوبات لە شاری مانچستەری بەریتانیا لەبەردەم کونسوڵگەری حکومەتی عێراق کاتژمێر ۲ ی دوانیوەرۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبونی کەسوکاری شەهید سۆران گردبونەوەیەک رێکخرا.

لە گردبونەوەکەدا کە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پەیامی رێکخراوی ۱۷ شوبات لەلایەن هەڤال بێریتانەوە خوێنرایەوە. لە بەیانامەکەدا باسی ئەوەکرا، وێڕای شەرمەزارکردنی بکەرانی شەهید ی قەلەم "سۆرانی مامە حەمە"  لەشاری کەرکوک ، هەروەها  تائێستا ئەم دۆسیەیە بۆ رای گشتی ئاشکرانەکراوە ، پێویستە لە رێگای  رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە فشار بۆ دادگای حکومەتی عراقی فدرال بهێنرێت تاکو بەجدی دوای ۱٤ سال ئەم دۆسیە یەک لایی بکرێتەوە .

لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکە ئامادەبوان داوایان کرد، دۆسیەی شەهیدانی بادینان "وەداد حسێن" " سەرجەم شەهیدانی ئازادیخوازانی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت و هەرچی زووە زیندانیانی شیلادزێ و بادینان ئازاد بکرێن.

خۆپیشاندەران وێنەی شەهیدانی رۆژنامەنوس فورات دەنیزیشان بەرز کردبۆوە کە لە شەری تاریکپەرستانی داعش لە مەخمور شەهید بوو.

هەروەها ئامادەبوان بەسەدان واژۆیان بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی قەدەغەکراوەکان کۆکردەوە.

   لەکۆتایدا بە دروشمی شەهید نامرن شەهیدان روناکی رێگامانن ،  کۆتای بە گردبونەوەکە هات .

ف.ق