لە مانهایم نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا
کوردستانیان لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا نەورۆزیان بە جۆش وخرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرد.
کوردستانیان لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا نەورۆزیان بە جۆش وخرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرد.
بە پێشەنگایەتیی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد و ئەنجوومەنی ژنانی رۆناهی – بێریڤان لە گۆڕەپانی میس پلاتزی شاری مانهایم بە رێکخستنی ئاهەنگێک ئاگری نەورۆز پیرۆز کرا.
پیرۆزکردنی نەورۆز لە کەسایەتیی مەعسوم کۆرکماز فەرماندەی ئارتەشی رزگاریی گەلی کوردستان (ئارگەکە) و بۆ یادکردنەوەى شەهیدانی شۆڕش بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.
سەدان کەس بەشداری چالاکیی پیرزبایکردنی نەورۆز بوون و ئاگری نەورۆز لەلایەن بنەماڵەى شەهیدانەوە کرایەوە.
دوای ئەوە هاووڵاتییان دەستیان بە گێڕاندنی گۆڤەند و شایی و هەڵپەڕکێ کرد و لە پیرۆزباییەکەدا کۆما سینان، هۆزان هەژار و سەیدا پەرینچەک چوونە سەر تەختە و گۆرانییان چڕی.
سیاسەتمەداری کورد فەیسەڵ ساری یڵدز وتەیەکی پێشکەش کرد و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی سەر هەدەپەى ئیدانەکرد.
لە پیرۆزباییەکەدا چالاکوانان و ئەندامانی دی لینکە (حیزبی چەپی ئەڵمانیا)، حیزبی مارکسیست لنینیستی ئەڵمانیا (MLPD)، ADDK ، یەکێتیی هێزە یەکگرتووەکان، یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانی مانهایم، بزووتنەوەى گۆڕان و فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا – FEDA) بەشدار بوون و پەیامیان پێشکەشکرد.
چالاکیی ئاهەنگی نەورۆز دوای ٢ کاتژمێر بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت