لە مارسیلیا بە مەراسیمێک ناوەندی گەنجان کرایەوە
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە مەراسیمێک ناوەندی گەنجان کرایەوە.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە مەراسیمێک ناوەندی گەنجان کرایەوە.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە بەشداری کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان، کۆمیسیۆنی ئایینەکان، مەجلیسی ژنانی مارسیلیا و ژمارەیەک گەنج، ناوەندی گەنجان کرایەوە.
دایکانی شەهیدان قردێلەی کردنەوە ناوەندەکەیان بڕی کە لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی ئەوروپا کراوەتەوە. دایکانی شەهیدان، گوتەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بیرهێنایەوە کە دەڵێت "بە گەنجێتی دەستمان پێ کرد و بە گەنجێتی سەردەکەوین"، بەشداران بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و چەپڵە وەڵامیان دایەوە.
پاشان ئامادەبوون چوونە نێو ناوەندەکە و وتەی کردنەوەکە خوێنرایەوە.
لە وتەکەدا تیشک خرایەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، جەختکرایەوە لەوەی شەڕی تایبەتی دژ بە گەنجان لەم پرسە جیانابێتەوە.
پاش وتەی کردنەوە، بە سترانی هونەرمەندە هەرێمییەکان، ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا.