لە مارسیلیا لەدژی داگیرکەری و خیانەت ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە مارسیلیا لەدژی داگیرکەری و خیانەت بە دروشمی ' کوردستان بپارێزە' ڕێپێوان ئەنجامدرا.
لە مارسیلیا لەدژی داگیرکەری و خیانەت بە دروشمی ' کوردستان بپارێزە' ڕێپێوان ئەنجامدرا.
لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا لەدژی داگیرکەری و خیانەت بە دروشمی ' کوردستان بپارێزە' ڕێپێوان و میتینگ ئەنجامدرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە مۆنتیپیلەر، مارگینان و دروگیگنان کۆبونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا کە لە گۆڕەپانی ڤیخ پۆرت دەستیپێکرد، پانکارتی ' کوردستان بپارێزە' ، ' رێگە بە داگیرکەری و خیانەت مەدە' ، ' دەوڵەتی تورک کیمیایی بەکاردەهێنێت' ، ' ئەوروپا بێدەنگە' و ' ئازادی بۆ ئۆجالان' بەرزکرانەوە و دۆڤیزی هاوکاری ئەردۆغان و بارزانی کە شەرمەزارکران، بەرزکرانەوە.
لە رێپێوانەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی فەڕەنسی خوێندرانەوە و بڵاوکرانەوە.
لە گۆڕەپانی ڤیخ پۆرت بۆ یادکردنەوە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بە خولەکێک بێدەنگی رێز پیشاندرا. هەروەها قسەکرا و راگەیەنرا کە پێویستە ئێمە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەین کە بە قارەمانی شەر دەکەن و داگیرکەری و خیانەت لەناودەبەن.
دوای قسەکردن چالاکیەکە بە دروشم کۆتایی هات.
ف.ق