لە مارسیلیا ڕێپێوانێک لە دژی داگیرکاری و خیانەت رێکخرا
کوردستانیان بە پێشەنگایەتیی تەجەشە لە مارسیلیا کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و خیانەتیان ئیدانە کرد.
کوردستانیان بە پێشەنگایەتیی تەجەشە لە مارسیلیا کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و خیانەتیان ئیدانە کرد.
کوردستانیانی فەڕەنسا لە ناوچەی کانیبێرێی مارسیلیا بەرەو ناوچەی ڤیوکس پۆرت ڕێپێوانیان ئەنجامدا و لە رێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵا و مەشخەڵ و لافیتە و پۆستەر بەرزکرانەوە. گەل هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان بەدروشمی کوردی و فەرەنسی شەرمەزارکرد.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بەڕێوەچوو. گەنجان ئاستەنگی و رێگرییە میزاجی و هەڕەمەکییەکانی حکومەتی فەرەنسایان شەرمەزارکرد. جەماوەری گەل بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بەخوێندنەوەی سروودی چەرخی شۆڕش بەرەو بینای پارێزگا بەڕێکەوتن.
دوای ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان به ناوی گەنجانەوه بەیاننامەیه ک خوێندرایەوە و تیادا هاتبوو: "ئێمە وەک گەنجان، ژنان و کوردستانیان خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین. لە ئێستا بە دواوە هەڵمەتێک و کەمپەینێک بۆ بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی گەریلا دەستپێدەکەین. ئێمە داوا لە هەموو گەلی دەکەین لە دژی داگیرکاری، پشتیوانی و خاوەنداری لە گەریلا بکەن و چاو و گوێ لەم داگیرکارییە نەگرن".
هەروەها لە بەیاننامەکەدا سڵاوی لە هەڵمەتی ١ی حوزەیران کراو و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی لە زاپ و ئاڤاشین مەحکومن بە شکست.
لە چالاکییە جەماوەرییەکەدا بێ پچڕان و بەردەوام دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" دەوترایەوە و چالاکییەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو.
ژ.ت