لە مارسیلیا یادی فازل بۆتان بەرزڕاگیرا

کوردستانیان لە مارسیلیا یادی ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە فازل بۆتانیان بەرزڕاگرت و بۆ بەشداری لە رێپێوانی گەورەی رێبەرایەتی لە ١٦ی نیسان بانگەوازیان راگەیاند.

لە مارسیلیای فەرەنسا بۆ یادکردنەوەی ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە فازل بۆتان (ئەحمەد شەکەر) وشەهیدانی شۆڕشی کوردستان مەراسیمێک سازکرا.

لە مارسیلیا لە لایەن ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە)، کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکانەوە مەراسیمی یادکردنەوەکە سازکرا. مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان لە کەسایەتی شەهید فازل بۆتان دەستیپێکرد. هەروەها بەڵگەفیلمێک لەسەر تێکۆشانی شەهید بۆتان نمایش کرا. دوای بەڵگەفیلمەکە هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتاڵ قسەی کرد.

'کورد لە سایەی شەهیدانەوە بوونە خاڵی سەرەکی وەرچەرخان'

کارتاڵ لەسەرەتای قسەکانیدا شەهید بۆتان و هەموو شەهیدانی کوردستانی بەبیرهێنایەوە و سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەو دەستکەوتانەی بە تێکۆشانی شەهید بۆتان بەدەستهێندراون. کارتاڵ وتی، "بە تێکۆشانی شەهید فازل و گیانبازانی قارەمانی  کوردستان، ئەمڕۆ کورد لە هەر شوێنێک بن قسەیان بۆ وتن هەیە و دەبنە مایەی گۆڕانکاری. جەمسەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵ دەدات ئەمرۆ دەستکەوتەکانی ئەو قارەمانانە لەناو ببات. زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە رێبەر ئاپۆوە وەرناگیرێت. بە گۆشەگیری دژوارکراو دەخوازرێت کە ئیرادەی گەلی کورد و رێبەر ئاپۆ بشکێندرێت".

'ئەم هەڵبژاردنە ئاسایی نییە'

کارتاڵ هەروەها ئەوەی خستەڕوو: "هەڵبژاردنێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە، هەڵبژاردنێکە کە هەموو رێبازەکان دەگۆڕێت. دەبێت گەلەکەمان وەک هەڵبژاردنێکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنەدا نەکات. لەم هەڵبژاردنەدا چەندە پارتەکەمان بەهێز بکەین، شکاندنی گۆشەگیری و کۆتاییهێنان بە هێرشە کیمیاییەکان، ئەوەندە ئاسانتر دەبێت. دەبێت گەلەکەمان بە گیانی خاوەنداری گەریلا و رێبەرایەتی مامەڵە لەگەڵ هەڵبژاردندا بکەن. ئێمە ئەو جەمسەرە فاشیستیە تێکدەشکێنین و سەرکەوتنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە هەموو کوردستانیان و تورکیا نیشان دەدەین".

لە وتارەکاندا بێ پسانەوە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" لە هۆڵەکە دەوترانەوە.

هاوکات بە مەبەستی بەشداری لە رێپێوانی گەورەی رێبەرایەتی کە لە ١٦ی نیساندا ساز دەکرێت بانگەواز راگەیەندرا و بڵاوکراوە دابەش کرا.

زانیارییەکان لە سەر رێپێوانەکە بەم جۆرەیە:

یەکشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣

کاتژمێر ١٣:٠٠

گۆڕەپانی کانێبیەری مارسیلیا".

هـ . ب