کوردستانیان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی هاوڵاتیان بۆ ەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیان بە چالاکیی چادرهەڵدان کرد و چالاکییەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دوێنێ لە ناوچەی ڤیوکس پۆرت ستاندێک دانرا. وێنەی ئەو گەریلایانە، کە بە چەکی کیمیایی شەهید ببوون و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "کۆماری تورکیا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، ئایا ئێوە خۆتان کەڕ دەکەن؟" هەڵواسیبوو. چالاکوانان بە بڵاوکردنەوەی نامیلکە و ڕأگەیاندراو خەڵکیان لە هێرشە کیمیاییەکان و تاوانەکانی دەوڵەتى تورک ئاگادار کردەوە.
کوردستانیان دوای سێ ڕۆژ لەچالاکیی چادرهەڵدان ڕۆژی شەممە بەشێوەیەکی بەرفراوانی جەماوەری رێپێوان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەش کۆمیتەی ئامادەکار داوای بەشداریکردنی چالاکی چادرهەڵدان و ڕێپێوانەکە جەماوەریەکەدا کرد.
ژ.ت