لە ماریگنانی فەرەنسا کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردن

ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردن لە ماریگنان وتی، "پێویستە گەلەکەمان بە ڕۆح و ئیرادەی پشتیوانیکردن لە گەریلا و ڕێبەرایەتی لەم هەڵبژاردنە نزیک ببنەوە."

لە باشووری فەڕەنسا، کارەکان بۆ هەڵبژاردنەکان بەبێ ڕاوەستان بەردەوامن. پێرێ کاروبارەکانی هەڵبژاردن لە شارەکانی مارسیلیا و بۆردویکس ئەنجامدران و دوێنێش لە ماریگنان بەردەوام بوو.

کۆبوونەوەکە لە هۆڵی شارەوانیی ماریگنان بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "هەر چیەک لە دەستی هەر کەسێک دێت دەبێت لەم پرۆسە و قۆناغەدا ئەنجامی بدات. لە کوردستان، لێرە لە ڕێگەی تەلەفۆنیشەوە بێت دەبێت کاری ڕێکخستن بکات. پێویستە هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە کۆتایی پێبێت. پێویستە لە هەموو شوێنێک کاری گەورە بکەین و وەڵامدەرەوە بین".

کارتاڵ ئاماژەی بە گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی، "هەڵبژاردنی ئەمجارە هەڵبژاردنێکی مێژووییە، هەڵبژاردنێکە، کە دەتوانێت هەموو بەڕێوەبەری و ئاراستەکان بگۆڕێت. دەبێت گەلەکەمان وەک هەڵبژاردنێکی ئاسایی سەیری نەکات. لەم هەڵبژاردنەدا ئێمە چەند بە بەهێزی پشتیوانی لە حیزبەکەی خۆمان بکەین، بەو ئەندازەیەش دەتوانین ئاسانتر گۆشەگیری تێکبشکێنین و کۆتایی بە هێرشە کیمیاییەکان بهێنین. پێویستە گەلەکەمان بە ڕۆح و ئیرادەی پشتیوانیکردن لە گەریلا و ڕێبەرایەتی لەم هەڵبژاردنە نزیک ببێتەوە. ئێمە ئەم بلۆکە فاشیستە تێکدەشکێنین و سەرکەوتنی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی مسۆگەر دەکەین."

کۆبوونەوەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' کۆتایی پێهات.

ژ.ت