لە مارینیان چالاکیی "ئازادی بۆ ئۆجالان"

لە کۆمۆنی مارینیانی باشووری فەرەنسا چالاکییەک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.

چالاکییەکە لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)ەوە رێکخرابوو و لە گۆڕەپانی مارینیان دەستیپێکرد.

چالاکوانان بە بەرزکردنەوەى پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" و بە دەم وتنەوەى دروشمەوە دەستیان بە رێپێوان کرد.

بە درێژایی رێپێوانەکە چالاکوانان دروشمەکانی "تیرۆریست ئەردۆغان" ، "بکوژ ئەردۆغان" ، "هەموو شوێنێک بەرخودان، هەموو شوێنێک سەرهەڵدان" و"لەیلا گیوڤەن شکۆمانە"یان دەوتەوە.

چالاکوانان دوای ئەوەى گەیشتنە بەردەم بینای شارەوانیی مارینیان، لەوێ میتینگێکیان بەڕێوەبرد.

لە میتینگەکەدا بە ناوی تەجەشە و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکەوە وتە پێشکەشکران.

ژ.ت