لە مێڵبۆرن ٤ ی نیسان پیرۆزکرا
لە مێڵبۆرن ٤ ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.
لە مێڵبۆرن ٤ ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.
لە شاری مێڵبۆرنی ئوسترالیا ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا.
لە ئاهەنگەکەدا جەننەت قارەمان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "ئێمەی کورد لەڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە ژیانەوەی خۆمان بینی. ژنان و گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بووینە نموونەی گەلانی ڕێکخراو و سیاسی و بەرخۆدەر. سەرکەوتن لە نەورۆزی ئەمساڵ و هەڵبژاردنە خۆجێیەکان، بەرهەمی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە".
ئاهەنگەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.