لە مێرسین ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ١٤ کەس دەستگیر کران
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە مێرسین ، جندرمەی تورک هەڵیکووتایە سەر ماڵان و١٤ کەسیان دەستگیر کرد.
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە مێرسین ، جندرمەی تورک هەڵیکووتایە سەر ماڵان و١٤ کەسیان دەستگیر کرد.
لە چوارچێوەی لێپرسینی سەردۆزگەری کۆماری لە مێرسین، جندرمە لە ناوچەی ئاکدەنیز، تۆرۆسلار، یەنیشەهیر، تارسوس و سێلێفکەێ هەڵیانکووتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ١٤کەس دەستگیر کران کە تا ئیستا ناسنامەیان نادیارە.
تا ئیستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم ١٤کەسە دیار نەبوو. ئاشکرا کرا کە دەستگیرکراوەکان لە فەرماندەیی جندرمەی مێرسینن.
ک-ش