لە مۆسکۆ یادی شەهید زیلان کرایەوە

کوردان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، یادی شەهید زیلان (زەینەب کیناجی) دەکەنەوە و دەڵێن: "زیلان، ئیرادەی کوردانی پیشاندا".

کوردان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، لە ماڵی کوردان کۆبوونەوە و یادی شەهید زیلانیان کردەوە.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ژنانی کوردی نێونەتەوەیی (تەژەکەنە)، ژولیتا ئارام، ئاماژەی بەوە کرد، چالاکییەکەی زیلان خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ تێکۆشانی کورد.

ئارام، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "تێکۆشانی ئازادی کە ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەرەی پێدا، لەسایەی ئەم قارەمانانەوە هێشتا بەردەوامە و دەسکەوتی مەزنی هەبووە. یادی هەموو شەهیدان بەرزڕادەگرین، لە شێخ سەعید و هەڤاڵەکانییەوە تا هەموو ئەو شەهیدانەی گیانی خۆیان کردە قوربانی وڵات".