لە میونیخ هێرشی پەدەکە بۆ سەر گەریلا شەرمەزارکرا
هێرشی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی سیدەکان، لە میونیخ شەرمەزارکرا.
هێرشی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی سیدەکان، لە میونیخ شەرمەزارکرا.
کوردستانیان بە دەسپێشخەریی گەنجانی میونیخ و ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە ناوەندی شاری میونیخی ئەڵمانیا کۆبوونەوە، دژی هێرشەکانی قڕکردن گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
جەماوەر پێش ئێوارە کۆبوونەوە، هێرشی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان لە هەموو دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی کرد، فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە.
هەروەها هێرشی پەدەکە بۆ سەر سەنگەرەکانی گەریلا لە هەرێمی سیدەکان شەرمەزار کرا و درووشمی "بمرێ خیانەت" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا بەبێ وەستان درووشمی "شەهید نامرن" و "دەوڵەتی فاشیستی تورک لە کوردستان هەڵدێت" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.