لە ناوچەی قەلقەلیی وان بە گەندەڵی تەندەرێک بە کۆمپانیایەکی ئاکەپە درا

قەیومی داسەپێنراوی ئاکەپە، کە دەستی بەسەر شارەوانیی ناوچەی قەلقەلیی لە پارێزگای وان دا گرتووە، بەبێ خستنە مەزاد و بانگهێشتکردن تەندەرێکی بە کۆمپانیایەکی سەر بە ئاکەپە دا. کۆمپانیاکە بەو گەندەڵییە ٢ ملیۆن و ٨٩٥ لیرەی دەستکەوت.

شارەوانیی ناوچەی قەلقەلی لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، کە لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لە ۲۳ی ئایاردا تەندەرێک بۆ دروستکردنی بینای چێشتخانەی پرەفابریک دەرچوو بوو و دەبوایە تەندەرەکە بخرایەتە مەزادەوە و بۆ ماوەی ٣ رۆژ بانگهێشت بۆ تەندەرەکە و دەرچونی بۆ کۆمپانیایەک بەردەام بوایە و تەندەرەکە بەگوێرەی 21/B پێشکەش بکرایە.

بەپێی یاسای تەندەر، پێویستە لانیکەم ٣ کۆمپانیا بەشداری لە تەندەرەکەدا بکەن، بەڵام هیچ زانیارییەک بە هیچ کۆمپانیایەک نەدرا و بانگهێشتنامەی تەندەرەکە تەنها بۆ یەک کۆمپانیای سەر بە ئاکەپە نێردرابوو و بەوەش تەندەرەکە درا بەو کۆمپانیایەی ئاکەپە.

کارەکانی تەندەرەکە بۆ دروستکردنی چێشتخانەی پرەفابریک، کە چاوەڕوان دەکرا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوایە، کە نرخێکی زۆر بەرزی بە بڕی ٢ ملیۆن و ٨٩٥ هەزارە لیرەی تورکی هەبوو، درا بە کۆمپانیای چەلیک کایای گەشتیاریی بیناسازی و پیشەسازی و  بازرگانی (LTD)ی ئاکەپە.

ژ.ت