لە نەمسا گفتوگۆ لەسەر بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد کرا

لە شارەکانی ڤیەننا، گراز و لیزی نەمسا بەرهەمەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرانەوە.

تەڤگەری ژنانی کورد لە نەمسا بە دروشمی 'نا بۆ سیستەمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسەکانی کورد' لە شارەکانی ڤیەننا، گراز و لیزی نەمسا لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لەسەر بابەتی "ڕێبەرایەتی" چالاکی خوێندنەوە ئەنجام درا.

لە شاری لینز بەشێک لە پەرتووکی' شارستانێتی دیموکراتیک' لە ڤیەنناش نامە و یاداشتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' خوێندرانەوە.

لەشاری گراز نوسینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ئافراندنی گۆڕەپانی ئازادی، سیستەمی خۆپاراستنی ژن خوێندرانەوە.

چالاکیەکان بە گشتی نزیکەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوون چەندین کەس بەشداربوون.