لە نەورۆزی مێرسیندا داوای ئازادی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان کرا

لە مێرسین بە هەزاران کەس لە ئاهەنگی نەورۆزدا کۆبونەوە و داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کرد و دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'پەکەکە گەلە و گەل لێرە'یان وتەوە.

ئەمساڵ بە دروشمی ' کات کاتی ئازادیە' لە هەرێمی چۆکۆرئۆڤای تورکیا لە ٥ شار و ٢ ناوچە نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئامادەکاری نەورۆز لە هەرێمەکە تەواو بووە و ئەمڕۆ لە مێرسین ئاهەنگەکان دەستیان پێکرد. ئاهەنگی مێرسین لە گۆڕەپانی ترمل بە جۆش و خڕۆش بەڕێوەچوو. گۆڕەپانەکە بە رەنگە جیاوازەکان خەمڵێنرا. پانکارتی ' گۆشەگیری بشکێنینو فاشیزم تێکبشکێنین؛ و ' نەورۆز پیۆرز بێت' و ' کەمال کورکوت نەمرە' هەڵواسران. بە هەزاران ژن و پیاو و منداڵ ئاڵا و نیشانەکانی نەورۆز و رەنگی سەوز و سۆر و زەردیان بەرزکردەوە و دروشمی ' بژی نەورۆزیان' وتەوە.

ئەو ژنانەی کە بەجل و بەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە بەشداری نەورۆزیان کردووە لە گۆڕەپانەکە گۆرانییان وت و هەڵپەڕکێیان کرد. لە مەیدانی نەورۆزەوە دروشمەکانی وەک "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "پەکەکە گەلە، گەلیلێرەیە"، "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەرزکرایەوە. هەدەپە، دەبەپە، تەژەئا، هەدەکە، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی مێرسین، هێزەکانی کار و دیموکراسی مێرسین، فاتما کورتولان و ریدوان توران پەرلەمانتارانی هەدەپەی مێرسین و جانان یوجە، سەرۆکی گشتی سەیەکەپە، ئەلیف تورون ئۆنەران سەرۆکی گشتی پارتی شۆڕشگێری یەکگرتوو، نەبیە مەرتتورک سەرۆکی گشتی هالکلارئەڤی، سیاسەتمەداری کورد سری ساکک و هەزاران کەس لە ٧ تا ٧٠ ساڵ بەشداری نەورۆزیان کرد.

بەرنامەی نەورۆز بە ڕێزگرتن دەستی پێکرد. دوای ڕێزگرتن هەمووان بە یەک دەنگ دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" یان وتەوە. بەدریە کوش و هۆشیار سارییلدز هاوسەرۆکانی هەدەپەی مێرسین وتاری کردنەوەی بەرنامەکەیان پێشکەشکرد و جەژنی نەورۆزیان لە بەشداربووان پیرۆزکرد. دواتر ڕیدڤان توران، پەرلەمانتاری شارەکەی هەدەپە وتی، کە داهاتوو لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت. دواتر جانان یوجە سەرۆکی گشتی سەیەکەپە و ئەلیف تۆرون ئۆنەرەن سەرۆکی پارتی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو قسەیان کرد و تیشکیان خستە سەر تێکۆشانی یەکگرتووی دژ بە فاشیزم و پەیامی بەهێزکردنی رێگەی سێیەمیاندا.

فاتما کورتالان پەرلەمانتاری هەدەپەی مێرسینیش قسەی کرد و وتی، " نەورۆز زیندووبوونەوە و بەرخۆدانە. ئێمەی کورد لەسەر رێگەی نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ەوە دەڕۆین. لە نەورۆزی ٢٠١٣دا بەڕێز ئۆجالان پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە. لە نەورۆزی ئامەددا بەڕێز ئۆجالان چۆنیەتی چارەسەری پرسی کورد بۆ جیهان و تورکیا ئاشکرا کرد. ئێمە لەسەر پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان تاوەکو کۆتایی تیدەکۆشین. پێویستە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان قسە بکرێت. ئێمە لەسەر ێگەی سێیەمین کار دەکەین و ئاشتی دەهێنینە ئەم وڵاتە.

ف.ق