لە نەینەوا و ئەنبار ١٤ چەتەی داعش دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق لە ئەنبار و نەینەوا، ١٤ چەتەی داعش دەستگیرکران.

دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی کردەوە، بە فەرمانی ئەمینداری گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەڕێگەی دوو ئۆپەراسیۆنی جوداوە لە پارێزگای نەینەوا و ئەنبار، ١٤ چەتەی داعش دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، چەتەکان لە موسڵ و ڕومادی و قائیم و ڕوتبە بەگوێرەی مادەی ٤ ی تیرۆر دەستگیرکراون و ڕادەستی لایەنی دادوەری کراون.