لە پاریس لێپرسینەوە لە بکوژ و داگیرکەران دەکرێتەوە
دووساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ئەڤین گۆیی تێپەڕ دەبێت. لەو جێگەیەیی کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا لێپرسینەوە لە بکوژان دەکرێتەوە، وە خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوایش بکرێت.
دووساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ئەڤین گۆیی تێپەڕ دەبێت. لەو جێگەیەیی کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا لێپرسینەوە لە بکوژان دەکرێتەوە، وە خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوایش بکرێت.
لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەڤین گۆیی، وڵاتپارێز عبدولرەحمان کزل و هونەرمەند میر پەرەوەر تیرۆر کران. لە یەکەم کۆمەڵکوژی پاریسدا کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەنجامدرا، وێڕای ئەوەی هەموو بەڵگەکان دەریانخست کە بکوژ دەوڵەتی تورکە، کەچی کۆمەڵکوژییەکە پەرەدەپۆشکرا. بۆیە دوای ١٠ ساڵ کۆمەڵکوژییەکی دیکە ئەنجامدرا. بکوژەکان دەستگیرکران کەچی کەسانی پشت ڕوداوەکە دەشاردرێنەوە. کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە هەردوو کۆمەڵکوژییەکە بکەنەوە پێویستە جارێکی دیکە لە نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەم و ٩ی کانوونی دووەمدا چالاکی ئەنجام بدەن.
ئەمساڵ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس هاوکاتە لەگەڵ هێرش و داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوادا.
ڕەنجێکی گەورەی بەخشییە شۆڕشی ڕۆژئاوا
ئەڤین گۆیی کە لە ساڵی ١٩٨٨دا بەشداری نێو تێکۆشانی ئازادی بوو، لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕۆشتە ڕۆژئاوا. لە پێناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا کار و ڕەنجی زۆریدا. هەر لە دامەزراندنی گرووپ و کۆمەڵەکانەوە تا بگات بە کاری کولتووری ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا. زۆر بە تایبەت بە کاروباری خۆپاراستنی ژنەوە سەرقاڵ بوو، لە شەڕی دژ بە داعشدا لە ساڵی ٢٠١٨ بە سەختی بریندار بوو.
هەڕەشەی داگیرکردن لەسەر ڕۆژئاوا لە ئارادایە
ئەڤین گۆیی ساڵی ٢٠١٩ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی هاتە فەرەنسا، بەڵام لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە ناو ناوەندی کولتووری کوردی ئەحمەد کایادا لە پاریس تیرۆر کرا. لە دووەم ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەڤین گۆییدا کە ڕەنجێکی مەزنی لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا دا، هەڕەشەی داگیرکردنی ڕۆژئاوا لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتاکانییەوە هەیە. بۆیە پێویستە لە دووەم ساڵوەگەڕییدا لە کۆی چالاکییەکاندا هەمووان هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار بکەن. بۆ خاوەنداریکردن لە میراتی ئەڤین گۆیی، لە ئاستی نێونەتەوییدا پەیامێکی بەهێز بدرێت.
'چالاکییەکانی ئەمساڵ بەهێزتر ئەنجام بدرێت'
برازای ئەڤین گۆیی، ڕۆژنامەوان گەشبوون کارا سەرنجی خستەسەر ڕەنجی ئەڤین گۆیی لە ڕۆژئاوا و وتی، "پێدەچێت لە دژی هێرشە قڕکارییی و داگیرکارییەکان لەسەر ڕۆژئاوا، چالاکییە شەرمەزارکرنەکان زۆر بەهێز بەڕێوەبچن. ئەڤین گۆیی کارێکی گەورەی لە پێناو ڕۆژئاوادا ئەنجام دا. لەبەرئەوەی ڕۆژئاوا لە مەترسیدایە، لەو باوەڕەدام چالاکییەکان بە بەهێزییەوە ئەنجام بدرێت. لە ساڵوەگەڕی ئەمساڵی کۆمەڵکوژییەکاندا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار بکرێن."
گەشبوون باسی لە ڕۆڵی ئەڤین گۆی کرد لە کارەکانی ئەو کاتی پاریس و ئاماژەی بەوەدا ژنان بەڵێنیان داوە خاوەنداری لە میراتی ئەڤین گۆیی بکەن و ئەمساڵ ئەم خاوەنداریکردنە بەهێزتر دەبینرێت.