لە پاریس میتینگی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی: پێکەوە دەیگۆڕین
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە پاریسی پایەتختی فەڕەنسا میتینگی ئەنجامدا و ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە: " تۆ ناکەین بۆ سەرۆککۆمار، پێکەوە دەیگۆڕین."
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە پاریسی پایەتختی فەڕەنسا میتینگی ئەنجامدا و ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە: " تۆ ناکەین بۆ سەرۆککۆمار، پێکەوە دەیگۆڕین."
پێکهاتەکانی هاوپەیمانی لە گۆڕەپانی ریپوپلیکۆی پاریس لەگەڵ هەزاران کەس کۆبوونەوە. ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز گۆڕەپانەکەی پڕ کردبوو. میتینگەکە کاتژمێر ١٤:٣٠ دەستی پێکرد. بەردان ئوزتورک کاندیدی پەرلەمان لە ئامەد قسەی کرد و چیدەم کلچگون ئوچار هاووتەبێکی پارتی چەپی سەوز بەشداری لە میتینگەکەدا کرد.
لە میتینگەکەدا دروشمی ناتکەین بە سەرۆککۆمار، پێکەوە دەیگۆڕین وترانەوە. نوێنەرایەتی پارتی چەپی سەوز و پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا بەشداریان کرد و پشتگیریان بۆ پارتەکە پیشاندا.
سەرەتا وەدات بینگۆل لەسەر ناوی کۆردیناسیۆنی هەلبژاردنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پاریس قسەی کرد و بانگەوازی گەل کرد کە بۆ کاروخەبات بەردەوام بن کە بڕیارە هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیسان دەست پێبکات.
دواتر نوێنەرانی پارتەکانی دۆست لە فەڕەنسا قسەیان کرد و پشتگیری خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز پیشاندا.
چیدەم کلچگون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز بە شێوەی دیمەن بەشداری لە میتینگەکەدا کرد و پەیامی ' پێکەوە دەست بە گۆڕانکاری دەکەین" دا.
' چارەسەری لە ئەمریکا و روسیا نییە، ناونیشانی چارەسەری لە ئیمڕالیە'
بەردان ئوزتورک کاندیدی پەرلەمان لە جۆش و خڕۆشەوە و بە چەپڵەلێدان پێشوازی کرا و قسەی کرد و یادی ئەو سیاسەتمەدارانە کرد کە لە پاریس شەهید بوو. ئوزتورک باسی ئەوەی کرد کە ئەم هەڵبژاردنە لە هەمان کاتدا ئاشکراکردنی کۆمەڵکوژیەکانە و وتی، " بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ٢١ ساڵەی ئاکەپە و مەهەپە کۆتایی بێت، ئیرادەی گەل دەبێتە چارەسەری. چارەسەری لە ئەمریکا و روسیا نییە، بەڵکو لە ئیمڕالیە."
بانگەوازی 'بڕۆنە سەر سندەقەکانی دەنگدان'
دەزا ئامەد، کەوانی زێڕین و فارقین ئامەد هونەرەکەیان پێشکەش کرد. لە میتینگەکەدا گەل هەڵپەڕی و پێکهاتەکانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی چوونە سەر سچەید و بانگەوازیان لە گەل کرد. هەروەها یادی پەرلەمانتار، رۆژنامەنووسان و یاساناسە گیراوەکان کرایەوە و ئەو کەسانەی لە گەزی دەستگیرکران یادیان کرایەوە و پەیامی ' بۆ ئەوەی رۆژ لە وڵات هەڵبێت، ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت و ناتکەین بە سەرۆککۆماری' بڵاوکرایەوە و داواکرا هەموو کەسێک بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
لە میتینگەکەدا نوێنەری پارتی سیاسیەکانی فەڕەنسا بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد و چاودێری میتینگەکەیان کرد.
ف.ق