لە پێنجوێن ساڵیادی شەهید كەمال كرایەوە
لە ڕێوڕەسمێكدا لەسەرگۆڕستانی شارۆچکەی پێنجوێن-ی باشووری کوردستان پێنج هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید كەمال و هاورێکەی سدیق کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمێكدا لەسەرگۆڕستانی شارۆچکەی پێنجوێن-ی باشووری کوردستان پێنج هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید كەمال و هاورێکەی سدیق کرایەوە.
مەراسیمەکە لە ناوچەی پێنجوێنی باشووری کوردستان بە بەشداری بنەماڵە، هاوڕێ و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی بەڕێوە چوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد و تاجەگوڵێنەی ڕێزلێنان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانرا.
لە مەراسیمەکەدا لە سەر ناوی رێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان شوکری قسەیکرد . شوکری لە سەرەتای قسەکانیدا سەرەخۆشی لە هەر دوو بنەماڵەی شەهید کرد و دەربارەی کەسایەتی شەهید کەماڵ وتی: " هەڤاڵ کەمال بێ ترس و دوودڵی بۆ وڵاتەکی تێکۆشانی کرد. وەک گەریلایەک کارو خەباتی دەکرد. بە پیشەنگایەتی خۆی بووە چەقڵی چاوی نەیاران. هەربۆیە دوژمن بە پیلانێکی دڕندانە هەردوو هەڤالی شەهید خست. ئەوەی کە دەکەوێتە سەرشانی ئێمە ئەوەیە کە ئێمە ئاڵاهەڵگری ڕێبازی شەهیدان بین و خەونەکەی کە کوردستانێکی ئازادە بهێنینە دی. جارێکیتر ئێمە لەسەر گۆڕی شەهید کەمال بەڵێنی خۆمان دوپات دەکەینەوە."
لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا سۆران مەلا حەسەن، ئەندامی هەرێمی شارەزووری تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان، لەساڵیادەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی: “شەهید كەمال بە خوێنی خۆی، ئەوەی سەلماند كە كوردێكە خاوەن هەڵوێست بۆ دۆزی گەلەكەی، بۆیە شاهیدیی ئەوەش دەدەین كە كوردێكی تێكۆشەر و بەجەسارەت بوە هێز و مۆراڵی بەخشیبوو بە گەلەكەمان بەتایبەت ناوچەی پێنجوێن و هەرێمی شارەزوور."
وتیشی: “شەهید كەمال لەو خەبات و هێڵە تێكۆشانە بوو كە تەواوی داگیركەرانی كوردستان و هێڵی خیانەتی هێنابوە لەرزە، لەو چوارچێوەیەشدا بوو كە داگیركەران ئەو پیلانە گڵاو و دوور لە ئەخلاقەیان لەسەر داڕشت بۆ شەهیدكردنی."
كوردۆ كەمال، كوڕی شەهید وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی: “ویستمان ئەمساڵیش ڕێوڕەسمێكی شایستە بۆ شەهید كەمال ڕێك بخەین، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، نەمانتوانی”.
وتیشی: ڕێبازی شەهید كەمال، ڕێبازێك بوو بۆ خزمەتی خاك و نیشتمان و لەپێناو هەموو منداڵێكی كورددا بوو.
كوڕەكەی شەهید كەمال، ئاماژەی بەوەیش كرد: “هەرچەندە حەزمان دەكرد دایكمان لە ڕێوڕەسمەكەدا بەشداریی بكردایە، بەداخەوە ئەویش هاوشێوەی باوكم، جێی هێشتین، بەڵام پێویستە ئەوەش بزانین لە پشت هەر پیاوێكی قارەمانەوە، ژنێكی قارەمان هەیە، ئەوەی باوكمانی گەیاند بەو ئاستە، دایكمان بوو."
مەراسیمەکە بە دروشمی شەهید نامرێت کۆتایی هات.
ک-ش