لە پەرلەمانی ئیتاڵیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو
لە پەرلەمانی ئیتاڵیا بە ناونیشانی "مافی سیاسی و دۆزی عەبدوڵا ئۆجالان لە تورکیا" کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.
لە پەرلەمانی ئیتاڵیا بە ناونیشانی "مافی سیاسی و دۆزی عەبدوڵا ئۆجالان لە تورکیا" کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.
بەبۆنەی ساڵیادی هاتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئیتاڵیا، لەپەرلەمانی ئیتاڵیا بە ناونیشانی "مافی سیاسی و دۆزی عەبدوڵا ئۆجالان لە تورکیا" کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.
سیناتۆر تینۆ ماگنی، پەرلەمانتاری پێشوو جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا، کاریکاتۆریست زیرۆکالکەر، لە ئۆفیسی ئینفۆرماسیۆنی کوردستان یەڵماز ئۆرکان و سەرۆکی پارتی سەوز ئەنجێلۆ بۆنێلی، بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لە لایەن سیناتۆر تینۆ ماگنی کرایەوە.
سیناتۆر تینۆ ماگنی داوای لە حکومەتی ئیتاڵیا کرد هەنگاو بنێت بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپێنراوە.
پاشان بەناوی لیژنەی "کاتی هاتووە - ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، پەرلەمانتاری پێشوو جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا مافی قسەکردنی وەرگرت. باسی لە کارەکانی کۆمیتەکەیان کرد تا ئەمڕۆ.
کاریکاتێریست زیرۆکاڵکار ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک بۆ یەکەمجار چووەتە ڕۆژئاوا، میدیاکان زۆر چاویان لەسەری کێشەی کورد بووە، بەڵام هەوڵیانداوە تێکۆشانی گەلی کورد بخەنە بەرچاو بەبێ ئەوەی باسی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن. لەسەر ئەم بناغەیە، زیرۆکالکار تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ناوەندیی ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پەرەی پێداوە، لە تێکۆشانی گەلی کورد، شەڕی داعش و پڕۆژەی دیموکراسی ڕادیکاڵ کە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵات دامەزراوە.
هەروەها یەڵماز ئۆرکان لە ئۆفیسی ڕاگەیاندنی ئینفۆرماسیۆنی کوردستان لە ئیتاڵیا پێشنیاری کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ئەکتەرە کە دانوستان لەسەر پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا بکات. ئۆرکان ئاماژەی بەوەشکرد، بەتایبەتی لەژێر ڕۆشنایی تراژیدیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، پێویستە جڤاکی نێونەتەوەیی لەوە تێبگات ئەو ئایدۆلۆژیایەی لەسەر بناغەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە و گەلی کورد پەیڕەوی دەکەن، نەوەک هەر بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ هەموو ململانێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین چارەسەرێکی ئاشتییانە پێشنیار دەکات.
سەرۆکی پارتی سەوز ئەنجێلۆ بۆنێلی ڕایگەیاند، پاراستنی کەمە نەتەوایەتییە بندەستەکان ئەرکی ئەخلاقی هەموو کەسێکە. بۆنێلی، لە میانەی وتارەکەیدا، نموونەی هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایای بیرخستەوە سەبارەت بەو فشارانەی گەلی کورد ڕووبەڕووی دەبێتەوە.