لە قبرێس دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا
کوردانی دانیشتووی شاری لێماسۆلێ-ی قبرێس بە چالاکییەک داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان کرد .
کوردانی دانیشتووی شاری لێماسۆلێ-ی قبرێس بە چالاکییەک داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان کرد .
کوردستانیان لە شاری لێماسۆلێ-ی قبرێس، بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و. بە بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، کوردستانیان لە مۆلۆزپارک کۆبوونەوە، ڕێپێوانیان ئەنجامدا و دواتر ڕاگەیەنراوێکیان بۆ چاپەمەنییەکان دا.
لە چالاکییەکەدا دەستنیشانکرا کە ئۆجالان بۆ گەلی کورد هێڵی سوورە و دەبێت پارێزەران بتوانن چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو لە گەل ئۆجالان ئەنجام بدەن.
چالاکییە بە درووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ"، " بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.
ک-ش