لە قبرێس گۆشەگیری ئیدانەکرا
لە شاری لێماسۆل-ی قبرێس، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرا.
لە شاری لێماسۆل-ی قبرێس، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرا.
چالاکی بە درووشمی ' ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە ' لە لایەن ناوەندی گەنجانی دیموکراتیکی کورد بەرێوە چوو و دوای ڕێبێوانەکە ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە.
لە چالاکییەکەدا لەزگین سەرحەد سیاسەتمەداری کورد قسەیکرد و ئەوەی خستەروو کە ئەو هەواڵانەی دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، بوونەتە جێگەی نیگەرانی. لەزگین سەرحەد وتی، " ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٢٢ساڵە لە بەندیخانەدایە و لە لایەن دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورکەوە گۆشەگیر کراوە، هێڵی سووری کوردانە. دەبێت ڕێگە بە چاوپێکەوتنی ڕێبەری گەلی کورد لە گەل بنەماڵە و پارێزەرەکانی بدرێت."
لەزگین سەرحەد ئەوەی خستەڕوو کە هەتا ئاگایی لە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان وەرنەگیرێت چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت.
چالاکییەکە بە درووشمی " ئێمە جهیانی بێ ئۆجالان بەسەر ئێوەدا بهێنینە خوارەوە" ، " بژی سەرۆک ئاپۆ" ، بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.
ک-ش