لە قوبرس هاوکاریی پەدەکە بۆ دەوڵەتى تورک ئیدانە کرا
لە شاری لیماسۆلی قوبرس هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرا.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرا.
جەماوەری گەل لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستان لە شاری لیماسۆلی قوبرس کۆبوونەوە و دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بەرەوە شارەوانیی لیماسۆل دەستیان بە رێپێوانکرد.
لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە، تەژەکە ئەوروپا بەرزکرابوونەوە و دروشمەکانی "بمرێ نۆکەری"، "تیرۆریست ئەردۆغان" ، "بکوژ دەوڵەتی تورکە" ، "بژی بەرخودانی گارە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.
دوای رێپێوانەکە لەزگین سەرحەد سیاسەتمەداری کورد لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئامانجی دەوڵەتى تورک لە هێرشەکانی بۆ ئەوەیە گەلی کورد لە رەگەوە هەڵبکەنێت و لە عەفرینەوە تاوەکو شەنگال و هەموو کوردستان داگیر بکات.
لەزگین سەربەست سەرنجی خستەسەر بەرخودانی گەریلا لە دژی داگیرکەری و وتی، "گەلی کورد و دۆستەکانی پشتیوانی لە بەرخودانی مێژوویی گەریلا دەکەن".
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت