لە قوبرس نزیکەی ٣ هەزار واژۆ کۆکرانەوە
کۆمسیۆنی واژۆی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس لە کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆکانەوە بە بەردەوامی کار بۆ کۆکردنەوەى واژۆ دەکات و دوێنێش ٢ هەزار و ٨٩٠ واژۆیان کۆکردەوە.
کۆمسیۆنی واژۆی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس لە کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆکانەوە بە بەردەوامی کار بۆ کۆکردنەوەى واژۆ دەکات و دوێنێش ٢ هەزار و ٨٩٠ واژۆیان کۆکردەوە.
کەمپەینی واژۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان"ی یەکێتیی ئەوروپا، دوێنێ لە سێ شاری قوبرس بەردەوام بوو.
ئەندامانی کۆمیسیۆنی کۆکردنەوەی واژۆ لە چوارچێوەی پلانسازییەکانی کۆمسیۆن دا لە کارەکانیان بەردەوامن. دوێنێش لەو چوارچێوەیەدا لە شارەکانی لیماسۆل، لارناکا و پافۆس ستاندی واژۆیان دانا و خەڵک پێشوازییەکی زۆریان لە ستاندەکە و هەڵمەتەکە کرد.
کامیل ئاکالن وتەبێژی کۆمیسیۆنەکە وتی، ٢ هەزار و ٨٩٠ واژۆیان کۆکردووەتەوە و ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبن لەکارەکانیان.
ژ.ت