لە عێراق ٢١ کەس لەسێدارەدران

لە عێراق کە سزای لەسێدارەدان تێیایدا ئەنجامدەدرێت، ٢١ کەس کە بە تاوانی تیرۆر دەستگیرکرابوون، لەسێدارەدران.

هەر ٢١ کەسەکە پیاون و بە تاوانی تیرۆر دەستگیرکرابوون. سزاکە لە زیندانی هوتی پارێزگای زیقار جێبەجێ کراوە.

عێراق دوای ٢٠١٧ سەرکەوتنی خۆی لەدژی داعش راگەیاند و دوای ئەوەش بەسەدان کەس لەسێدارەدران.

پێویستە بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بڕیارەکە پەسەند بکات. بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیس سزاکە لە لایەن بەرهەم ساڵحەوە پەسەندکراوە.

عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر داعشە بیانیەکانیشدا سەپاندووە، بەڵام تا ئێستا داعشە بیانیەکان لەسێدارەنەدراون. سزای لەسێدارەدان بەسەر ١١ داعشی فەڕەنسی و داعشێکی بەلجیکیدا سەپێنراوە.

بەپێی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٩دا ١٠٠ کەس لەسێدارەدراون.

ف.ق