لە سێ شاری هۆڵەندا ئاگری نەورۆز کرایەوە
ئاگری نەورۆز لە شارەکانی دێن هاگ (لاهای)، ئامستردام و ئارنهێمی هۆڵەندا کرایەوە.
ئاگری نەورۆز لە شارەکانی دێن هاگ (لاهای)، ئامستردام و ئارنهێمی هۆڵەندا کرایەوە.
ئاگری نەورۆز لە شارەکانی دێن هاگ (لاهای)، ئامستردام و ئارنهێمی هۆڵەندا کرایەوە و شایی و گۆڤەند بە دەوری ئاگرەکاندا گێڕدرا.
ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە دێن هاگ (لاهای) بە ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ بەڕێوەچوو.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە لاهای دەستیپێکرد و لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی نەورۆز" وترایەوە و گۆرانیەکانی گەریلاش دەوترانەوە.
دوای ڕێپێوانەکە لە ویژکپارک خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش بەڕێوەچوو و ئاگری نەورۆز کرایەوە. تا درەنگانی شەو سەما و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و شایی بە دەوری ئاگری نەورۆزدا گێڕدرا.
ئاگری نەورۆزیش لە لێیدسپلین لە ئامستردام کرایەوە و سەما و هەڵپەڕکێ و گۆڤەند لە دەوری ئاگری نەورۆزدا کرایەوە و تا درەنگانی شەو ئاهەنگەکە بەردەوام بوو.
هەروەها ئاگری نەورۆز لە ئارنهێم لە گۆڕەپانی ئۆلیمپۆس ٢ کرایەوە و سەما و هەڵپەڕکێ و گۆڤەندی بە دەوردا بەڕێوەچوو.
ژ.ت