لە سانت گالن، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان کرا
کوردستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە سانت گالن ڕێپێوانیان کرد.
کوردستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە سانت گالن ڕێپێوانیان کرد.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (تێکۆژن)، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لە شاری سانت گالنی سویسرا، ڕێپێوان بەڕێوەچوو.
لە ڕێپێوانەکەدا، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" بەرزکرانەوە.
سیاسەتمەدار، محەمەد ئەسڵان، تیشکی خستە سەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، دووپاتی کردەوە، لەڕێگەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، دەخوازن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن.
ئەسڵان، گوتی: "دەوڵەتی تورک بە گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی دەیەوێت گەلی کورد تەسفیە بکات. گۆشەگیریی بەشێکە لەم هەوڵە. دەوڵەتانی ئەوروپاش لایەنگری ئەم تاوانەن. ئەوان پشتگیری لە کۆمەڵکوژی گەلی کورد دەکەن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە".
ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی سویسراش پشکی لەم ڕووداوانە هەیە، دووپاتی کردەوە، لە سویسرا دەبنە دەنگی ئیمراڵی و هەرگیز دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.
پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١١ ی تشریی دووەم لە زیوریخ بەڕێوەدەچێت، دواتر چالاکییەکە کۆتایی هات.