لە سارابروکن لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا چالاکییەک بەڕێوەچوو
لە شاری سارابروکن لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خێمەی چالاکی هەڵدرا.
لە شاری سارابروکن لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خێمەی چالاکی هەڵدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر لە سەرتاسەری جیهان دەستیپێکرا، لە شاری سارابروکنی ئەڵمانیا چالاکی هەڵدانی خێمە بەڕێوەچوو.
خێمەکە لەلایەن یەژەکە-ئە سارلاندەوە هەڵدرابوو. چالاکییەکە لە گالاری ئەوروپا لە ناوەڕاستی شارەکە سازکرابوو.
لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراوە و لە بڵاوکراوە و بروشورەکاندا داوای ئازادی ئۆجالان کرابوو.
هـ . ب