لە ساربروخێن دەربارەی گۆشەگیری و مانگرتن لەخواردن ستاند دانرا

لە شاری ساربروخەنی ئەڵمانیا بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تیشک خستنەسەرمانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی، ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.

ستاندەکە لە بەردەم ئەورووپا گالری دانرا، پۆسترەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و پانکاردی بە نووسینی " ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵواسرابوو.

لەو وتارانەی کە بە زمانی کوردی و ئەڵمانی پیشکەش کرا  وترا کە بۆ ئەوەی فکر و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەگات بە گەلی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، گۆشەگیر کراوە. ڕاگەیەنرا کە ئەو گۆشەگیریەی سەر ئۆجالان  گۆشەگیری هەموو مرۆڤایەتیە.

لە بەردەوامی چالاکییەکەدا نووسراوە بڵاو کرایەوە و دەستنیشانکرا کە هاتاکوو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکانی ئێمە بەردەوام دەبێت.

چالاکییەکە بە درووشم و چەپڵە لیدان کۆتایی هات.

ک-ش