لە شارەکانی هەرێمی ئیجە نەورۆز پیرۆزکرا

جەژنی نەورۆز لە شارەکانی هەرێمی دەریای ئیجە پیرۆزکرا

ئایدن

لە گەڕەکی عوسمان یازگاتلی ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدرا. گەلی رووی لە گۆڕەپانی نەورۆز کرد.

ئەلڤان ئۆزیش هاوسەرۆکی هەدەپەی ئایدن جەژنی نەورۆزی لەگەل پیرۆز کرد، نوران ئیمیر پەرلەمانتارانی هەدەپە، ناڕەزاییان پیشانی هەڵوەشاندنەی پەیمانی ئەستەنبوڵ و لێسەندنەوەی پەرلەمانتاری عومەر گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپەیان شەرمەزار کرد.

لە ئاهەنگەکەدا سەرهات کوورال و نورجان دەگیرمەنجی گۆرانیان وت و دواتر ئاهەنگەکە کۆتایی هات.

دەنیزلی

بە سەدان کەس بەشداریان لە ئاهەنگی دەنیزلی کرد. ئۆگور بایراک ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەکە قسەی کرد و نەورۆزی پیرۆز کرد و وتی، " دەسەڵات و هاوکارەکانی دەیانەوێت هەدەپە دابخەن، ئەوان ناتوانن تێکۆشانی ئاشتی و ئازادی گەل ئاستەنگ بکەن."

لە ئاهەنگەکەدا مورات چەپنی پەرلەمانتاری هەدەپە پشتگیری لە عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ کرد و وتی، " ئەوانەی تاوان ئەنجام دەدەن ، دواتر باجەکەی دەدەن."

ئاهەنگەکە بە گۆرانی گروپی ژنئاواز کۆتایی هات.

مانیسا

لە تورگوتلی مانیسا نەورۆز پیرۆزکرا. ئاگری نەورۆز لەلایەن سەرپیل کەمالبەی پەرلەمانتاری هەدەپە و بەڕێوەبەرانی پارتەکە هەڵگیرسێنرا. لەگەڵ داگیرساندنی ئاگری نەورۆز دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ لە هەموو لایەکەوە بەرزبووەوە.

کەمالبەی لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و وتی، " هێزیان نییە کە هەدەپە دابخەن، من بانگ لە هەموو زاڵمەکان دەکەم، ئەم گەلە ئەوان دەخاتە زبڵدانی مێژووەوە."

ف.ق