لە شارەکانی ئەڵمانیا بۆ پارتی چەپی سەوز ستاند دانرا

لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز لە شارەکای کیڵ، ووپیرتال و کریفیڵدی ئەڵمانیا، ستاندی هەڵبژاردنیاندا و بانگەوازیان لە هەموو کەسێک کرد کە دەنگیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز لە شارەکای کیلی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و پەرلەمانی ١٤ی ئایا لە یۆرۆپلاتز ستاندیان دانا.

ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی کیڵ  ل ستاندەکەدا کە ریکلام و ئافیشیان ئامادە کردبوو بانگەوازیان لە کوردستان و تورکیایەکان کرد، هەروەها باسی هەڵبژاردنیان کرد کە بۆ کوردستان و تورکیا چەند گرنگە و داوایان کرد هەموو کەسێک بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ستاندەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازیان لێکرا.

ووپیرتال

لایەنگرانی پارتەکە لە شاری ووپیرتالی ئەڵمانیا لە هاپنهۆف کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردندا ستاندیان دان. لە ستاندەکەدا بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە و چالاکی لە کاتژمێر ١٨:٠٠دا کۆتایی هات.

کریفیڵد

لە شاری کریفیڵدی ئەڵمانیا نوێنەرانی ئەمەپ و دیدف کە پشتگیری لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەکەن، بۆ هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە لە دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیسان دەست پێبکات، چادری ئاگادارکردنەوەیان دانا. لەم چوارچێوەیەدا بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە و باسی ئەوەیان کرد کە پارتی چەپی سەوز نەخشەرێگەی ژیانە. بانگەوازی بەشداریکردن لە مەراسیمی جەژنی کرێکاران لە یەکی ئایاردا کرا.

دۆسەڵدورف

لە قەرەباڵغترین شوێنی دۆسەڵدورف، کاتژمێر ١٥:٠٠ بە پشتگیری لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا. بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە. هاوڵاتیان پشتگیریەکی زۆریان پیشاندا. ستاندەکە بە هەڵپەڕکێ بەردەوام بووم لە ماوەیەکی کورتدا چالاکیەکە بۆ ئاهەنگ گۆڕا. ئاهەنگەکە تاوەکو کاتژمێر ١٨:٠٠ بەردەوام بوو.

ف.ق