لە شاری بۆردوی فەڕەنسا گەنجان چالاکیان ئەنجامدا

لە شاری بۆردوی فەڕەنسا داوای ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا، هەروەها رێککەوتنی پەدەکە و عێراق لەدژی شەنگال شەرمەزارکرا.

چالاکیەکە لە پلاخ لا بۆروس ئەنجامدرا. چالاکی بە خوێندنی راگەیەنراوێک دەستیپێکرد و بە ڕێپێوان بەردەوام بوو.

گەنجان لە چالاکیەکەدا پانکارتی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' . ' ئۆجالان بەتەنیا نییە' بە فەڕەنسی بەرزکردەوە و دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و بمرێت خیانەت' یان وتەوە.

لە ڕێپیوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵانی پەکەکە بەرزکرانەوە و ڕێپیوانەکە تا ناوەندی شارەکە بەردەوام بوو. چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق