لە شەرناخ دەسەڵات پێش هەڵبژاردنە هەرێمییەکان بە نیازی ساختەکارییە
شاندی پارتی چەپی سەوز کە لە شەرناخ لێکۆڵینەوە دەکات، تیشکی خستە سەر ئەوەی دەسەڵات لە شەرناخ و دەوروبەری لەڕێگەی "گواستنەوەی دەنگەکانەوە" بە نیازی ساختەکارییە.
شاندی پارتی چەپی سەوز کە لە شەرناخ لێکۆڵینەوە دەکات، تیشکی خستە سەر ئەوەی دەسەڵات لە شەرناخ و دەوروبەری لەڕێگەی "گواستنەوەی دەنگەکانەوە" بە نیازی ساختەکارییە.
لە شەرناخ و دەوروبەری پێش هەڵبژاردنی هەرێمی لە ئاداری ٢٠٢٤، دیسان هەوڵی گواستنەوەی دەنگەکان هاتۆتەپێشەوە. زانراوە، فشار لە جەردەوانەکانی گوندەکانی قەلەبان کراوە، دەنگەکانیان بگوازنەوە بۆ ناوەندی شارەکە. لەم بارەیەوە شاندی پارتی چەپی سەوز ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
هاوسەرۆکی هەدەپە لە قەلەبان، عەبدوڵا گون، گوتی: "دەبێت گەلەکەمان ئەم گەمانە هەڵوەشێنێتەوە، ئەمە سەرکوتکردنی ئیرادەیە".
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، زەکی ئیرمەز، گوتی: " زانیاری هەیە کە دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنە هەرێمییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ دەگوازرێنەوە. دەسەڵات و هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت دەنگەکان لە گوندەکانەوە بگوازنەوە بۆ شارۆچکە و ناوچە و ناوەندی شارەکان، ئەمەش بە نیازی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردن. ئەمە سەرکوتی ئیرادەی گەلە. پێویستە گەلی ئێمە شەرناخ و ئەلکێ و قەلەبان لەم ڕووەوە هۆشیار بن. پێویستە بەرامبەر ئەم گەمە قێزەونانە، خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆیان بکەن".
ئەو هاووڵاتیانەی دوای وتارەکان قسەیان کرد ئاماژەیان بەوە کرد کە پێویستە هۆشداری لە بەرامبەر ئەو هەوڵانە بدرێت و گەل ئاگادار بکرێتەوە.