لە شرنەخ پاسێکی سەربازی وەرگەڕا؛ ۲ سەرباز کوژران و ٤٥ سەربازیش بریندار

پاسێکی سەربازی لە ڕێگای نێوان گوندێکەمەلێ و سێگرکێ وەرگەڕا و بەو هۆیەوە ٢ سەرباز کوژران و ٤٥ سەربازی تریش برینداربوون.

پاسێکی سەربازی لە ڕێگای نێوان گوندێکەمەلێ و سێگرکێ وەرگەڕا و بەو هۆیەوە ٢ سەرباز کوژران و ٤٥ سەربازی تریش برینداربوون.

لە ڕێگای نێوان گوندێکەمەلێ و شارۆچکەی سێگرکێ لە ناوچەی قلەبانی شرنەخ، پاسێکی سەربازی بە ژمارەی 73 FE 108  وەرگەڕا. بەو هۆیەوە ٢ سەربازی ناو پاسەکە کوژران و ٤٥ سەربازیش بریندار بوون، کە یەکێکیان شۆفێری پاسەکەیە.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حوکمیی شرنەخ.

دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و شوێنی رووداوەکە دەستیپێکرد.

ژ.ت