لە سلێمانی ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆزکرا
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە بەشدارییەکی بەرفراوانی هاوڵاتیان بەجۆشوخرۆشەوە یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەممووزی ڕۆژئاوا کرایەوە.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە بەشدارییەکی بەرفراوانی هاوڵاتیان بەجۆشوخرۆشەوە یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەممووزی ڕۆژئاوا کرایەوە.
بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان، ژنان و گەنجان لە هاوینەهەواری سەرچنار لە سلێمانی، بە درووشمی 'بەڕۆحی ١٩ی تەممووز کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و ئازادی گەلان بونیات دەنێیین' یادی ١٣ ساڵەی شۆرشی ڕۆژئاوا کرایەوە. لە ئاهەنگەکەدا ئامادەبووان بە جلوبەرگی کولتووریییەوە بەشداربوون. دوای خولەکێک لە ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، پێکڕا درووشمی "شەهید نامرن" گوترایەوە.
وتاری دەستپێکی ئاهەنگەکە لە لایەن موحەمەد ئاڵا، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەیی لە باشووری کوردستان خوێندرایەوە و پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان، گوتی: "شۆرش زهنیەتێکی گۆڕی و ئازادی ژنانی ڕەخساند. شۆرشی ئازادی کوردستان لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەست پێدەکات و لە ٢٠١١ ئەنجامگیر دەبێت.شۆرش رۆژئاوا تەنها هەڵوەشاندنەوەی سیستەمیک نەبوو بەلکو کلتوریکی نوێی لەگەڵ خۆی ئافراند و هەموو پیکهاتەکانی لەخۆگرت. دەکرێت هێشتا کەموکوڕیی لە شۆرشدا هەبێت بەڵام بەردەوام کاری لەسەر دەکەین تاکو زیاتر پێشی بخەین. لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین سیستەمێکی ناناوەندی بونیات بنێینن بۆ تەواوی سوریا. بۆیە پێمان وایە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەتوانێت کەسایەتی و مرۆڤێکی نوێ لە سوریا درووست بکات".
پاشان وتاری پیرۆزبایی کۆنگرەی ستار لەلایەن نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان، ڕۆزا حەسەنەوە پێشکەشکرا. ڕۆزا حەسەن لە کەسێتی شەهیدانی شۆرشی ڕۆژئاوادا بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی ڕێگەیی ئازادی کردەوەوە و ئاماژەی بەوەدا مۆدێلی ڕۆژئاوا تاکە مۆدێلی چارەسەرییە بۆ ڕزگارکردنی سووریا لەو قەیرانانەیی تێییدایە".
هەروەها ڕۆزا حەسەن سەرنجی خستەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیوکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و ئاماژەت بەوەدا بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گرنگیی تایبەتی هەیە و جەختی لە خاوەنداریکردن لە بانگەوازەکە کردەوە.
پاش خوێندەوەی پەیامەکان، سینڤیزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی ١٣ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا نمایشکرا.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.