لە سلێمانی پرسەی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ڕانیە بەڕێوەدەچێت

سبەینێ لە نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری سلێمانی، مەڕاسیمی پرسەی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ٢٧ـی کانوونی دووەم لە ڕانیە بەڕێوەدەچێت.

سبەینێ (پێنج شەم) لە شاری سلێمانی پرسەی ئەندامی پەیەدە دلاوەر عەرەبۆ و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار هێڤا عەرەبۆ، کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ڕانیە شەهید بوون، لە نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت.

پرسەکە لە کاتژمێر ٩ـی بەیانییەوە پێشوازیی لە میوانان دەکرێت.