لە ستۆکهۆڵم چالاکی خاوەنداریەتی لە شەنگال

کوردستانیانی ستۆکهۆڵم لە بەردەم سەفارەتخانەی عێراق کۆبوونەوە، هەڕەشەکانی سەرشەنگال-یان ئیدانەکرد و داوایانکرد، کە خۆبەرێوەبەری شەنگال و ڕێکخراوەکانی بەفەرمی بناسرێت.

بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی شەنگال ئەمرۆ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید چالاکییەک ئەنجامدرا.

کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بەردەم سەفارەتخانەی عێراق کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا کە کاتژمێر ١١:٠٠ دەستیپێکرد، کوردستانیان بە درووشمەکانی خۆیان هەڕەشەکانی سەر شەنگال-یان ئیدانەکرد و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەلی شەنگال دووپات کردەوە کە لە ٩ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠وە بەرخۆدان دەکەبن.

چالاکوانان نامەیەکیان بە ناوەڕۆکی بەفەرمی ناسینی خۆسەری شەنگال ڕادەستی بەرپرسانی سەفارەتخانەی عێراق کرد.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا بە زمانی سویدی ڕاگەیەنراوێک  خوێندرایەوە و ڕاگەیەنرا کە ئەوان لەگەل خەڵکی شەنگال دەبن.

چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشم کۆتایی هات.

ک-ش