لە ستۆکهۆڵم لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو
کورد و دۆستەکانیان دژی قەدەغەی سەر پەکەکە و بۆ ئازادی وڵاتپارێزانی کورد لە زیندانەکانی ئەڵمانیا لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ستۆکهۆڵم، چالاکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
کورد و دۆستەکانیان دژی قەدەغەی سەر پەکەکە و بۆ ئازادی وڵاتپارێزانی کورد لە زیندانەکانی ئەڵمانیا لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ستۆکهۆڵم، چالاکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
کوردان و دۆستەکانیان، لە چالاکییەکەدا، پانکارتی "ئێمە هەموو پەکەکەین" و "قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگرن" و درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "بکوژ ئەردۆگان"یان بەرزکردەوە.
لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی دەکتەمی ستۆکهۆڵم، لەتیف چەلەبی، گوتی: "ئەڵمانیا باش دەزانێت گەلی کورد لەسەر حەقە، دەیەوێت مافەکەی بچوک بکاتەوە، ساڵانێکە هەوڵی تاوانبارکردنی هەموو دامەزراوە و وڵاتپارێزانەکان دەدات. سەرەڕای هەموو شتێک ناتوانن سەربکەون، چونکە ڕێبەر ئاپۆ و ئیرادەی ئەم گەلە هەموو هەوڵەکان پووچەڵ دەکاتەوە".