لە ستۆکهۆڵم یادی ڕێزان جاوید و ڕێناس ڕۆژ کرایەوە
ڕێزان جاوید ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆدار و ڕێناس ڕۆژ بە مەراسیمێک لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید یادیان کرایەوە. لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڵێنی درێژەدان بە رێگا و ڕێبازی شەهیدان درا.
ڕێزان جاوید ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆدار و ڕێناس ڕۆژ بە مەراسیمێک لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید یادیان کرایەوە. لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڵێنی درێژەدان بە رێگا و ڕێبازی شەهیدان درا.
لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە پێشەنگایەتیی پەژاک و کەژار مەراسیمێک بۆ یادی ڕێزان جاوید و ڕێناس ڕۆژ رێکخرا. هەروەها لەو مەراسیمەدا یادی شەڕڤانان و فەرماندەکانی وەک بێریڤان زیلان و سۆسن بیرهات کرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. سەدان کوردستانیی هەر چوار پارچەی کوردستان ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
هۆڵی مەراسیمەکە بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشەرانی کورد ڕێزان جاوید و ڕێناس ڕۆژ ڕازێندرابوویەوە. بەشداربووانی مەراسیمەکە دروشمی "شەهید نامرێ"، "بمرێ خیانەت"یان دەوتەوە. لە مەراسیمەکەدا فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئەو دوو فەرماندەیە نمایشکرا.
دوای ئەوە و لە بەردەوامیی ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیک پەیام پێشکەشکران و ڕاگەیاندرا، "ئەمڕۆ پێشەنگ و سەرکردەکانی کورد، کە لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان فەرماندەیی دەکەن، بەهۆی تێکۆشانیانەوە دەکرێنە ئامانجی هێرشی دوژمنان، بەڵام گەل لە ناوخۆیدا یەکێتیی نەتەوەیی دروستکردووە و ئەمەش بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە".
هەروەها لە یادەکەدا پەیامەکانی پەژاک و کۆدار خوێندرانەوە. چەندین حیزب و لایەنی سیاسی، هونەرمەندان و ڕۆشنبیران ئیدانەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان کرد و بەڵێنیان دا، کە درێژە بە رێگا و ڕێبازی شەهیدان بدەن.
ژ.ت