لە سوید کاردانەوەکان بەرامبەر هێرشی چەکی کیمیایی بەردەوامن
لە سوید کاردانەوەکان بەرامبەر بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکاری دەهێنێت، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
لە سوید کاردانەوەکان بەرامبەر بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکاری دەهێنێت، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
لە سوید کاردانەوە بەرامبەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامیی هەیە. ڕۆبێرت ئارمبلاد ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری پارتی چەپی سوید وتی:
"ئێمە دەمانەوێت بەم ڤیدیۆیە سەرنجتان ڕابکێشین، چونکە ڕاپۆرتی پەیەیوەندیدار بەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دێت. دەیان ساڵە دەوڵەتی تورک خاکی کوردانی داگیرکردوە و بەهۆی ئەو داگیرکارییانەوە هاوڵاتیانی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی چەندین کوردی لە ماڵ و حاڵی خۆیان کردووە. پارتی چەپ لە ناوچەی کرۆنۆبێرگ بەرگری لەیاسا نێونەتەوەییەکان دەکات و دەڵێین، ئێمە لەگەڵ دۆستە کوردەکانمانین. دەبێت هەموو جیهان ئێستا بەرامبەر بە تورکیا دەنگ هەڵبڕن، چونکا تاوەکو دەنگ هەڵنەبڕدرێت تورکیا بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی تاوانەکانی".
ژ.ت