لە سویسرا نەورۆز پیرۆز کرا

لە شارەکانی باسل و جنێڤی سویسرا نەورۆز بە بەشداریی هەزاران کەس پیرۆز کرا.

لە شارەکانی باسل و جنێڤی سویسرا نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس و بە جۆش و خرۆشێکی زۆر گەورەوە  پیرۆز کرا.

باسل

لە گۆڕەپانی دریرۆسینبرۆوک لە شاری باسلی سویسرا بە بەشداریی زیاتر لە ٢ هەزار کەس لە هەر چوارپارچەى کوردستان و دۆستانی گەلی کوردەوە، نەورۆز پیرۆز کرا.

لە پیرۆزباییەکەدا پشتیوانی لە هەڵمەتی "لە دژی گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری؛ کات کاتی ئازادییە" کرا. بۆ تێکۆشانی هاوبەش لە دژی فاشیزم دروشم وترایەوە.

لە چالاکییەکەدا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لە دژی کۆمەڵکوژکردنی ژنان داوای تێکۆشانی هاوبەشکرا. هەروەها هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشەکان بۆ سەر هەدەپە و رێکخراوە دیموکراتیکەکان ئیدانە کرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دوای گەیشتنیان بە گۆڕەپانی کلاراماتیپارک بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە خولەکێک رێزگرتن دەستیان بە بەردەوامیی چالاکییەکەیان کرد و میتینگێکیان رێکخست و ئاگری نەورۆز لەلایەن بنەماڵەى شەهیدانەوە هەڵکرا.

عەلی شیمشەک هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگیی نەورۆز بۆ گەلی کورد کرد. لە دوای ئەوە پەیامەکانی هەبەدەهە و دۆستانی گەلی کورد خوێندرانەوە.

هونەرمەندانی تەڤ چاند لە سویسرا چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان پێشکەش کرد و جەماوەری گەل بە دەم گۆرانی و سرودەوە گۆڤەند و شاییان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز گێڕا.

جنێڤ

پیرۆزباییەکی تری نەورۆز لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو. زیاتر لە ٣٠٠ کوردستانی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ کۆبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

لە پیرۆزباییەکەدا سڵاو لە هەڵمەتی ئازادی کرا، کە هەر چوارپارچەى کوردستان بەردەوامیی هەیە و بۆ بەهێزکردنی بەرخودان و تێکۆشان داوای یەکگرتووی و بەشداریی هەمەلایەنە کرا.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، گۆڤەند و شایی گێڕدرا و بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی بە پیرۆزباییەکە هێنرا.

ژ.ت