لە سویسرا و ئوستوڕاڵیا بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان چالاکی ئەنجامدران

لە سویسرا و ئوستوڕاڵیا بەبۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا.

ئەنجومەنی ژنانی بێریتانی زوریخی سویسرا لە باهنۆفپلاتز ستاندێکی دانا.

لە چالاکیەکەدا بروشور لەبارەی هزر و هێڵی رێبەر ئاپۆ بڵاوکرانەوە و ستاندەکە بەردەوام دەبێت.

سیدنی

لە شاری سیدنی ئوستورالیا ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد پیرۆزکرا. لە چالاکیەکەدا کۆمیتەی ئامادەکار رایگەیاند کە رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە واتای رۆژی لەدایکبوونی هەموو گەلی کورد، ژنا و ژێردەستەکان دێت.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە لە ٨ی ئازار و نەورۆزدا خاوەنداری لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا و پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان پیشاندرا.

ف.ق