لە تەکیرداغ ٢ کەس بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەستگیرکران

لە تەکیرداغ دوو کەس بە پاساوی بڵاوکردنەوەی بابەت لە هەژمارەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەستگیرکران.

پۆلیسەکان سەرلەبەیانی رۆژی ٣ی ئایار لە ناوەندی تەکیرداغ و لە ناوچەی چۆرلوی هەڵیانکوتایە سەرماڵان و ئەمیرجان بۆزکورت و عومەر کۆکەریان دەستگیرکرد.

بۆزکورت و کۆکەر کە بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان رەوانەی دادگا کران بە بانگەشەی ئەوەی گوایە "پڕۆپاگەندەیان بۆ رێکخراوی تیرۆریستی کردووە" زیندانی کران.

هـ . ب