لە ڕۆتردام کۆبونەوەی هەڵبژاردن

لە شاری ڕۆتردامی هۆڵەندا بە بەشداری نیهاد ئاکدۆغان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری تورکیا، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و کوردستان، لە ئەوروپا خەباتی هەڵبژاردن بەردەوامە. لە ناودنی کەلتوری ڕۆتردام بە بەشداری نیهاد ئاکدۆغان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کۆبونەوەی گەل ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا بەبیرهێنرایەوە کە هاوڵاتیانی تورکیا لە هۆڵەندا دەتوانی لە ٢٩ی نیسان تاوەکو ٧ی ئایار بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بەشداربووان ریانگەیاند کە کۆبونەوەکانی بەم شێوەیە بۆ ئەوان زۆر گرنگە.

ئامادەبووانی کۆبونەوەکە باسی ئەوەیان کرد کە کۆبونەوە گەیشتووەتە ئامانجی خۆی و ئاماژەیان بە گرنگی بەردەوامی کۆبونەوەکاندا.

ف.ق